سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی وردبینی
له گرێبه‌سته حكومییه‌كان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری
دارایی فیدراڵ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ری
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ سازکرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا عه‌لی زه‌یدی فه‌رمانیدا به پێكهێنانی
"ئه‌نجومه‌نی باڵای سیادی بۆ ده‌ستپاكی و چاودێری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دارایی گشتی"،
ئه‌نجومه‌نێك كه سه‌رۆك وه‌زیران خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی
دیوانی چاودێری دارایی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌ندامێتی ده‌كه‌ن.
ئه‌ركی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه چاودێریكردنی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه
نه‌به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانده‌بێت، سه‌باره‌ت به بابه‌ته جه‌وهه‌رییه‌كان و راگرتنی به‌هه‌ده‌ردانی
دارایی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كانی ده‌وڵه‌ت، به‌جۆرێك ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌نجامی
كاره‌كانی ره‌وانه‌ی دادگا بكات.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها فه‌رمانیداوه لێكۆڵینه‌وه بكرێت
له كه‌ڵكی ئابوری پرۆژه‌كان و لیژنه‌ی لاوه‌كی پسپۆڕ هه‌بێت بۆ وردبینی له گرێبه‌سته‌كانی
حكومه‌ت، ئه‌مه له‌پێناو زامنكردنی به‌راوردكردنیان به یاسا‌و رێنماییه كارپێكراوه‌كان.
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كراوه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی
لیژنه‌یه‌كی ناوه‌ندی له‌نێوان دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و وه‌زاره‌تی
دارایی، كه ئه‌ركی دانانی میكانیزمی وردبینی و لێكۆڵینه‌وه بێت له گرێبه‌سته
حكومییه‌كان به‌ر له ئیمزاكردنیان، ئه‌مه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی هاوتای ته‌رخانكراوه‌كانن.