ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بەخشینی دەسەڵاتی
دانوستان و واژۆکردنی پڕۆژە رێکەوتننامەکانی گواستنەوەی ئاسمانی بە سەرۆکی دەسەڵاتی
فڕۆکەوانی مهدهنی عێراقی، لە نێوان عێراق و حکومەتەکانی هەریەکە عومان، جەزائیر،
فڕەنسا، قوبرس و رواندا.
ئهمیندارێتی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق ئهو بڕیارانهی
بڵاوكردهوه كه له كۆبونهوهی رۆژی ٢٥ی ئهم مانگه دراون، كه تیایدا هاتوه،
بڕیاریداوه بە پابەندکردنی سەرجەم وەزارەتەکان و ئەو پارێزگایانەی کە هێشتا
داتاکانیان لە زوترینکاتدا داتاكانیان رادهستی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و
دهستهی نهزاهه بكهن.
ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتننامەی قەدەغەکردنی
"باجی دەبڵ" (دوجارە) لە نێوان حکومەتی عێراق و سوڵتاننشینی عومان پەسەند
كرد و پڕۆژەیاساکە ڕەوانەی ئەنجومەنی پهرلهمان کرا.
ههروهها هاتوه، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پەسەندکردنی
پڕۆژەیاسای چونەپاڵی عێراق بۆ ڕێککەوتننامەی دامەزراندنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ
هاوکارییە دەریاوانییەکان (IALA)، کە
لە رێککەوتی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ەوە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە بەخشینی دەسەڵاتی دانوستان و
واژۆکردنی پڕۆژە رێککەوتننامەکانی گواستنەوەی ئاسمانی بە سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی
سڤیلی عێراقی، لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتەکانی هەریەکە لە سوڵتاننشینی
عومان، جەزائیر، فڕەنسا، قوبرس، و رواندا.