عەلی زەیدی هەڕەشە لە گرووپە چەکدارەکان دەکات


سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی هۆشدارییەکی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان، بەتایبەت بزووتنەوەی نوجەبا و کەتائیبی حزبوڵڵاو، دەڵێت " ئەگەر چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت نەکەن، وەک گرووپی لەیاسا دەرچوو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".

رۆژی سێ شەممە کەناڵی "حوڕە"ی ئەمریکی ، بڵاویکردۆتەوە، سەرۆک وەزیران لە دوایین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بە توندی هەڕەشەی لە گرووپانە کردووەو وتویەتی "دەستەوەستان نابین لە بەرامبەر هەر لایەنێک کە پابەندی بڕیارەکانی دەوڵەت نەبێت، بەتایبەت لە شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکادا".

ئەلحورە لە زاری سەرچاوەکانەوە دەڵێت " حکومەتی بەغدا پەیامی کۆتایی داوەتە سەرجەم گرووپەکان و پێی ڕاگەیاندوون؛ هەر لایەنێک ئامادە نەبێت چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت بکات، لەمەودوا وەک گرووپی تیرۆریستی و لەیاسادەرچوو مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".

ئەمەریکا سوورە لەسەر چەکدانانی گرووپە وەلائیە شیحەکانی سەر بە ئێران و زەیدی سەرۆک وەزیرانیش کار بەو ئاراستەیە دەکات کە چەک لە دەستی دەوڵتدا کۆبێتەوە.




PM:08:53:09/06/2026