بانکی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ پێشبینی دەکات دۆخی ئابوری عێراق پاشەکشە بکات بۆ نزمترین ئاست.
شەممە، ١٣ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راپۆرتەکەد اهاتووە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٦ دا ئابووریی عێراق بە رێژەی ٪٢.٢ پاشەکشە بکات، ئەم کورتهێنانە لە ساڵی ٢٠٢٧دا زیاتر دەبێت و دەگاتە ٪٨.٩ ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا گەشەی ئابووریی عێراق تەنیا ٪٠.٥ بووە و بۆ ساڵی ٢٠٢٥ یش پێشبینی پاشەکشەی ٪١.٥ کراوە.
بانکی نێودەوڵەتی دەشڵێت "عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەریی ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکەی لەسەرە، لە کاتێکدا بۆ ساڵی ٢٠٢٦، پێشبینی دەکرێت ئابووریی سعوودییە ٪٣.١ و ئیمارات ٪٢.٤ گەشە بکەن، عێراق و کوەیت بە رێژەی ٪٦.٤ پاشەکشەیان تۆمار کردوە".
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئەم زنجیرە پاشەکشەیە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٨ دا ئابووریی عێراق ببوژێتەوە و گەشەکردنێکی گەورە بە رێژەی ٪١٢.٢ تۆمار بکات.