عێراق هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران راگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی دووشەممە پێشوازیی لە ڕێککەوتن نێوان ئەمریکا و ئێران کرد و پێیوایە ئەم هەنگاوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگای گفتوگۆ و دیپلۆماسی.

وەزارەتە لە ڕاگەیاندنێکدا وتی " عێراق بە ناوی حکومەت و گەلەکەی پێشوازی لە ئەم تێگەیشتنە دەکات و هیوای وایە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە".

هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سیاسەتی عێراق بە شێوەیەکی بنەڕەتی دژ بە شەڕە و تەنها ڕێگای چارەسەر بریتییە لە گفتوگۆ و ڕێگای ئاشتیی.

هەرەها پێشوازیی لە هەوڵەکانی ناوەندگیریی پاکستان و قەتەرش کرد کە یارمەتیدەر بوون لە پێکهێنانی ئەم تێگەیشتنە.

لە هەمان کاتدا ئاماژەی پێکرد کە عێراق زۆر لە کاریگەری شەڕ و کێشەکانی ناوچەکە زیان بینیوە و بۆیە پێداگری لەسەر گرنگی هاوکاریی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی زیاتر.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند" کە عێراق دەتەوێت ڕۆڵی خۆی ببینێت لە نزیککردنەوەی هەڵوێستەکانی وڵاتانی ناوچەکە و بەهێزکردنی دیپلۆماسی و گفتوگۆ".

لە کۆتاییدا، وەزارەتی دەرەوە پێشوازیی لە ڕاگەیاندنی نزیکبوونەوەی کردنەوەی تەنقەی هرمز کرد بۆ کشتوکاڵی بازرگانی، و پێیوایە ئەمە دەتوانێت هاوسەنگی بازاڕی وزەی جیهانی باشتر بکات.



PM:01:10:15/06/2026