وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە زیادکردنی خێرایی ئینتەرنێت بە رێژەی لە ٪٢٠.
دوو شەممە، ١٥ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە مستەفا جەبار سەنەد، وەزیری گەیاندنی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت وەک ئێیەرسلینک، تۆرۆس، ئای کیو، عێراق سێڵ، رێگەی سورەیا بڕیاری لەسەر زیادکردنی خێرایی ئینتەرنێتی کێبڵ (FTTH) بۆ هەموو بەشداربووان بە هەمان نرخی پێشوو دا.
بڕیارەکە هۆکار بوو بۆ ئەوەی خێرایی ئینتەرنێتی کۆمپانیایەکی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکە بۆ ٥٠ مێگابایت لە چرکەیەکدا بەرزکرایەوە.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەت کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە پێشنیازەکەی وەزیر رازی بوون، ئەمەش وادەکات کۆمپانیاکانی فایبەر ئۆپتیک خزمەتگوزارییەکی باشتر و خێراتر پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەن.