بانکی ناوەندی عێراق: دەستکاری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ناکەین


بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە دەستکاریکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و دەڵێن "بەهیچ شێوەیەک بەنیاز نین دەستکاری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بکەین".

چوار شەممە، ١٧ حوزەیران ٢٠٢٦، دوای بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەیەک  کە گوایە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمان کردووە بەهای یەک دۆلار بەرامبەر بە دینار بکاتە هەزار  و ٦٠٠ دینار بانکی ناوەندی عێراق لەو بارەیەوە رایگەیاند "ئەو بەڵگەنامەیەی لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و هۆشداریی دەدەین بەرامبەر بە هەواڵە چەواشەکارییەکان".

ماوەی دوو رۆژە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بازاڕە خۆجێییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز بووەتەوە و ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار ٩٥٠ دیناربوو، لە کاتێکدا نرخی فەرمی ١٠٠  دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق ١٣٠هەزار دینارە. 




PM:08:03:17/06/2026