رونکردنەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر هاوڵاتیەک لەلایەن سێ کارمەندی حکومەتەوە دەدرێت


وەزارەتی ناوخۆی عێراق رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر هاوڵاتیەک لە شاری نەجەف لە لایەن ئەفسەرێک و دوو کارمەندی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆوە بڵاوکردەوە.

چوار شەممە، ١٧ حوزەیران ٢٠٢٦، لە رونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە "حسێن عەوادی، بریکاریی وەزیری ناوخۆ بڕیاریدا بە پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەفسەرێک و دوو کارمەندی هاتوچۆی پارێزگای نەجەف، بەهۆی هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەک".

بەپێی روونکردنەوەکە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی کردووە بە دەستبەسەرکردنی ئەفسەرەکە و دوو کارمەندەکەی هاتوچۆ و بەجێهێنانی ڕێکارە پێویستییە یاساییەکان بەرامبەریان.

بریکاری وەزیری ناوخۆ جەختیکردوەتەوە کە "وەک وەزارەتی ناوخۆ لە بەرامبەر هەر کردەوەیەکی لەو جۆرە نەرمی نانوێنین و ئەرکی لە پێشینەی کارمەندانی ئاسایش پاراستنی هاوڵاتییان و خزمەتکردنیانە".

بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تیایدا ئەفسەرێک و دوو کارمەندی هاتوچۆی پارێزگای نەجەف هێرشدەکەنە سەر هاوڵاتییەک کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کرد.




PM:09:42:17/06/2026