میدیاكانی عێراق له‌زاری سه‌رچاوه ئاگادارهكانهوه ئاشكرایان كرد، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستی پێكردووه، قاسم ئه‌عره‌جی له پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لابراوه.
پێنج شەممە، ١٨ حوزەیران ٢٠٢٦، ئه‌مڕۆ بۆ پرسی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منی عێراق و ئێران تایبه‌ت به پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گه‌یشته سلێمانی و له هه‌ولێریش له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كۆبونه‌وه ده‌كات.
قاسم ئه‌عره‌جی یه‌كێك بوو له ئهندزیارهكانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه به‌هۆیه‌وه باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات داخران و گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپی نوێ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، عه‌لی زه‌یدی فه‌رمانیدا به دانانی باسم به‌دری له شوینی عه‌بدولكه‌ریم به‌سری له پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی دانرا.
بەپێی زانیارییەکان گۆڕانكارییه‌كان عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیشی گرتوه‌ته‌وه‌و له شوێنی ئه‌و نزار ناسر دانراوه كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوسینگه‌ی روبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و ته‌مویلی تیرۆرستان بووه له بانكی ناوه‌ندیی.