وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کەتەقینەوەیەک لە جبەخانەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سەربازگەی مەنسوڕییەی سەر بە پارێزگای دیالە روویداوە.
پێنج شەممە، ٢٥ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "تەقینەوەکە لە جبەخانەیەکی حەشدی شەعبی ڕوویداوە لە سەربازگەی مەنسوڕییە لە دیالە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیان، زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە سنوورەکە، ڕێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و ڕێگەگرتن لە تەشەنەسەندنی".
وەزارەتی بەرگریی عێراق لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە وتی "لێکۆڵینەوەمان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەکە و تەواوی زانیارییەکان دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان بڵاودەکەینەوە".