سامانی یەکێک لە پەرلەمانتارە دەستگیرکراوەکان ئاشکرا دەکرێت

‌هیند عەباس، پەرلەمانتاری دەستگیرکراو

میدیا عێراقییەکان سامانە شاراوەکەی پەرلەمانتاری دەستگیرکراو هیند عەباس ئاشکرا دەکەن.

سێ شەممە، ٣٠ حوزەیران ٢٠٢٦، دوای دەستگیرکردنی بە تۆمەتی گەندەڵی پەرلەمانتار هیند عەباس، بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەکان، لە کاتی پشکنینی ماڵەکەیدا بڕی ٥٧ ملیۆن دۆلاری نەقد و ٢٧ کیلۆگرام زێڕ دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.

یەک شەممە، ٢٨ حوزەیران ٢٠٢٦، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگاکانی بەغدا، سەڵاحەدین، ئەنبار، نەینەوا و چەند ناوچەیەکی دیکە، کۆمەڵێک ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵا بە تۆمەتی گەندەڵی ئەنجام دا.




PM:08:44:30/06/2026