بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، هەناو ئەسەدی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی سهباح دەڵێت " بڕیارە موچەی بنەڕەتیی پلە نزمەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادبکرێن تا لەکاتی خانەنشینبوندا موچەیەکی شایستە وەربگرن" وتوێژەرێکی ئابوریش ئاماژە بەوە دەکات " یەکخستنی خشتەی موچە بەواتای زیادکردنی دارایی بۆ هەموو کەسێک نایەت".
چوار شەممە، ١ تەمووز ٢٠٢٦، هەناو ئەسەدی، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند "بۆ دروستکردنی هاوسەنگیو دابینکردنی پارەی پێویست بۆ بودجە، دەرماڵەی ئەو وەزارەتو شوێنانەی کە موچەی خەیاڵییان هەیە کەمدەکرێتەوە".
لە بارەی ئامانجی ئەو گۆڕانکاریانە هەناو ئەسەدی وتی " ئامانجی سەرەکی ئەوەیە دوو فەرمانبەر کە هەمان بڕوانامەو ساڵانی خزمەتیان هەیە، موچەکانیان هاوتا یان زۆر نزیک بێت لەیەکەوە، نەک وەک ئێستا فەرمانبەری وەزارەتێک سێ ئەوەندەی وەزارەتێکی دیكه موچە وەربگرێت ئهم پڕۆژهیه ههموو سلكه سهربازییو ئهمنییو شارستانیهكان دهگرێتهوه".
"لەڕێگای پڕۆژەی ژمارەی فەرمانبەریی یەکگرتوو (الرقم الوڤیفی) کە ئێستا ٪٧٠ی کارەکانی تەواوبوە، ناوی سەرجەم موچەخۆران یەکدەخرێت بۆ دۆزینەوەو بڕینی موچەی ئەوکەسانەی بەنایاسایی زیاتر لەموچەیەک وەردەگرن"، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق وا دەڵێت.
لەلایەکی دیكهوه عەلی عەبدولکازم دەعدوش توێژەری ئابوریی باس لەوە دەکات "یەکخستنی خشتەی موچە بەواتای زیادکردنی دارایی بۆ هەموو کەسێک نایەت، بەڵکو بۆ نەهێشتنی شێواوییەکانو بەدیهێنانی دادپەروەریی فەرمانبەرییە، بەجۆرێک ئەو فەرمانبەرانەی کارێکی هاوشێوە دەکەن، موچەکانیان لێکنزیک بێت بەڕەچاوکردنی بڕوانامە، ئەزمون، جۆری کارو بەرپرسیارێتی".
ئەو توێژەرە ئابورییە ئاماژەی بەوەش کردوە کە "کۆمپانیاکانی دابینکردنی دارایی خۆییو کۆمپانیا زیانمەندەکان پێویستیان بەچارەسەرێکی جیاواز هەیە، چونکە کۆمپانیا قازانجبەشەکان دەکرێت هاندەرەکانیان ببەسرێتەوە بەبەرهەمو کارکردنەوە، لەکاتێکدا دروست نییە ئیمتیازاتی کۆمپانیا زیانمەندەکان بەردەوامبێت بەبێ ڕێکخستنەوەی پێکهاتەکەیان".
لە کۆتایی قسەکانیدا عەلی عەبدولکازم وتی "هەر هەموارکردنەوەیەک دەبێت لەگەڵ توانای بودجەی گشتیدا بگونجێت، چاکسازیی دارایی ئەو شتەیە کە دادپەروەری بەدیدەهێنێت بەبێئەوەی کورتهێنان یان فشاری گرانیی بازاڕ دروستبکات، یەکلاکردنەوەی دۆسیەی دوو موچەییەکان لەڕێگەی ژمارەی فەرمانبەریی یەکگرتوەوە، هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی چاکسازییەکان".