بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق ئۆپراسیۆنێكی تایبەت و نهێنیان بۆ سەر ناوچەی دۆرەی بەغدا ئەنجام داوە، ئۆپراسیۆنەكە دژ بە میلیشیایەك بووەو پێكدادان لە نێوانیاندا رووی داوە.
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە چەند سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بڵاویکردۆتەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سێی تەمووز ئۆپراسیۆنێكی تایبەت بە نهێنی لە ناوچەی دۆرەی بەغدا ئەنجام دراوە".
لە درێژەی هەوالەکەدا هاتووە " بەگوێرەی زانیارییەكان دژەتیرۆری عێراق ئۆپراسیۆنەكەی بۆ سەر یەكێك لە كێڵگەكانی ناوچەی دۆرە ئەنجام داوە كە لەژێر دەسەڵاتی یەكێك لە میلیشیاكانە".
رۆژنامەی شەری ئەوسەت ئاماژە بەوە دەکات کە هۆكاری ئۆپراسیۆنەكە بە تەواوی یەكلایی نەكراوەتەوە، بەڵام ئاماژە بۆ چەند هۆكارێك دەكرێت بە مەبەستی گێڕانەوەی گێڵكەكە بووە، یانیش بۆ گرتنی چەند كەسێكی تر بووە كە پێوەندییان بە تۆمەتبارانی رۆژی یەكشەمی رابردوو هەیە. یەكشەمەی رابردوو ئۆپراسیۆنێك بە ناوی "هێرشی بەرەبەیان" لەلایەن دژەتیرۆری عێراق بە فەرمانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجام درا، دەیان كەس بە تۆمەتی گەندەڵی گیران.