عێراق ناوی ٢٨٢ تۆمەتباری گەندەڵی دەداتە ئینتەرپول

مونیر حەداد، ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند'' ناوی ٢٨٢ تۆمەتبار بە دۆسیەکانی گەندەڵی کە لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن، خراونەتە لیستی ڕاوەدوونانی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) بە مەبەستی دەستگیرکردن و ڕادەستکردنەوەیان بۆ عێراق.''

حەداد ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم لیستە فەرمییە ناوی چەندین وەزیر، پەرلەمانتاری پێشوو و بازرگانی گەورەی تێدایە کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تێوەگلاون لە دۆسیەکانی دزینی سامانی گشتی و دەوڵەمەندبوونی نایاسایی لەسەر حسابی دەوڵەت.

ڕاوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران جەختیشی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی حکومەت لەم هەنگاوە یاساییە نێودەوڵەتییە، گەڕاندنەوەی ئەو تۆمەتبارانە و دادگاییکردنیانە، هاوکات لەگەڵ گێڕانەوەی بڕی زیاتر لە تریلیۆنێک دیناری عێراقی بۆ خەزێنەی گشتیی دەوڵەت کە بە نایاسایی لە وڵات براوەتە دەرەوە.



AM:12:03:05/07/2026