سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی کوردی رایگه‌یاند ده‌نگوباسی کوژرانی ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی له‌ناو موسڵدا گه‌رمه‌و ترس و دڵه‌ڕواکێیه‌کی زۆر که‌وتۆته نێو چه‌کدارانی داعشه‌وه‌و شاره‌که له بێ سه‌روبه‌ریه‌کی زۆردا ده‌ژی.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه که له‌ناوچانه‌یه که له‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌دایه له‌باکوری شاری موسڵ و رۆژانه به‌دوای رووداوه هه‌واڵگریه‌کانی ناو موسڵه‌وه‌یه وتی" له‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆوه هه‌واڵی کوژرانی ئه‌بو به‌کری به‌غدادی له‌ناو شاره‌که‌دا بڵاوبۆته‌وه‌و چه‌کدارانی داعش تووشی ترس و وره‌به‌ردانێکی زۆر بوونه‌ته‌وه،و شاره‌که‌ش له بێسه‌روبه‌ریه‌کی گه‌وره‌دا ده‌ژی".
سه‌رچاوه‌که‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که به‌پێی ئه‌و زانیاریانه، ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی به‌برینداری له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ره‌قه له سوریا گیانی له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر چۆنێتی برینداربوون و مردنی نه‌زانراوه، به‌ڵام به پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌که‌ی سپی پێده‌چێت له رێگای بۆردومانی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه به‌سه‌ختی پێکرابێت و دواتر به‌برینداری له نه‌خۆشخانه‌ی ره‌قه مردبێت.
ئه‌م هه‌واڵه تا ئێستا له لایه‌ن هیچ میدیایه‌ک وده‌زگایه‌کی سه‌ربازی عێراقی و هێزه هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه پشتڕاستنه‌کراوه‌ته‌وه.