ئەو پیاوە دەستگیرکرا کە توندوتیژی دژی منداڵەکانی ئەنجامدابوو

‌بەغداد

وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بڵاویکردەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی خێزان و منداڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی لە دژی ئەو باوکە گرتووەتەبەر کە توندوتیژی دژی منداڵەکانی ئەنجامدابوو.

چوار شەممە، ٨ تەمووز ٢٠٢٦، دوای ئەوەی  دوو منداڵ کە کوڕ و کچێکن لەلایەن باوکیانەوە ئەشکەنجدراون دیمەنیان گیراوە و لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان باوکیان بڵاویکردوەتەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو دیمەنانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگشتی دروستکردوە و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش رایگەیاند "باوکی منداڵەکان دەستگیرکراوە و رێکاری پێویست گیراوەتە بەر".

بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە لە بەشی کەرخی بەغدا روویداوە.
 




PM:10:43:08/07/2026