وەزارەتی گەیاندنی عێراق بە فەرمی بڕیارێکی نوێی دەرکرد بۆ بلۆککردن و ڕاگرتنی سەرجەم پێگە و پلاتفۆرمەکانی تایبەت بە گرەوکردن و قوماری ئەلیکترۆنی لە سەرانسەری وڵاتدا. وەزارەت ڕوونیکردەوە کە ئەم هەنگاوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی.
کەمکردنەوەی زیانە ئابوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی ئالوودەبوونی دیجیتاڵی نراوە، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بەفیڕۆچوونی سامانی دارایی هاووڵاتییان.
هاوکات، لەگەڵ ئەم بڕیارەدا، وەزارەتی گەیاندن هەستا بە لادانی بلۆک لەسەر ماڵپەڕی جیهانیی ناسراوی "IMDb" کە گەورەترین بنکەی زانیاری و هەڵسەنگاندنی فیلم و بەرهەمە سینەماییەکانە لە جیهاندا، بەمەش دوای ماوەیەک لە داخستنی، ماڵپەڕەکە جارێکی دیکە بۆ بەکارهێنەرانی ناوخۆی عێراق بەردەست کرایەوە.