فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە وتارێکدا لە کاتی بەشدارکردنی لە ۆرکشۆپێکی شۆپێک کە لەلایەن بەشی بودجەوە لە وەزارەتی دارایی ڕێکخرابوو زانیاری خستە روو سەبارەت بە پلانەکانیان بۆ بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق.
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، چوار شەممە، ٢٣ تەمووز ٢٠٢٦ رایگەیاند "رێگای چاکسازی دارایی بە فراوانکردنی جێبەجێکردنی بودجەی بەرنامە و ئەدای کار، ئەمەش خەرجییەکانی حکومەت بە ئامانج و ئەنجامە بەدەست هێنراوەکانەوە دەبەستێتەوە، لەبری ئەوەی تەنها پشت بە بودجەی هێڵکاری تەقلیدی ببەسترێت".
"میتۆدۆلۆژیای بودجەی بەرنامەکان لەسەر بنەمای تەرخانکردنی سەرچاوەکان بەپێی کەرتەکان و بەرنامەکانی گەشەپێدانە، و بەستنەوەی بودجە بە پێوەر و ئامانجە پێوانەکراوەکانی ئەدای کارکردن لە چوارچێوەی کاتیی دیاریکراودا"، وەزیری دارایی عیراق وا دەڵێت.
لە چوارچێوەی چاودێریکردنی ڕاستەوخۆی پرۆسەی ئامادەکردنی بودجە وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی تەکنیکی سەرپەرشتیکردنی ڕەشنووسی بودجە کۆبووەوە. پێداچوونەوەی بە ڕەوتی کار و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی کرا.