ئێران داوای ١١ ملیار دۆلار قەرزی گاز لە عێراق دەکاتەوە و پێشنیازێکی بەغدا ڕەت دەکاتەوە

کەناڵی "الحرە" لە زاری دوو سەرچاوەی عێراقییەوە بڵاوی کردەوە'' کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای گەڕانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی بە بڕی ١١ ملیار دۆلار لە عێراق دەکات.'' کە لە بەرامبەر هاوردەکردنی گازی ئێرانی لەسەر بەغدا کۆبووەتەوە، بەڵام عێراق بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و کۆتوبەندە بانکییەکانەوە ڕووبەڕووی قورسی دەبێتەوە لە دانەوەی قەرزەکان بە دۆلار.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان، بەغدا پێشنیازی کردبوو بڕی یەک ملیار دۆلار لەو پارەیە بە سعودییە بدات بۆ داپۆشینی خەرجییەکانی حاجییانی ئێرانی، بەڵام تاران ئەو پێشنیازەی ڕەت کردووەتەوە و پێداگری لەسەر وەرگرتنەوەی ڕاستەوخۆی قەرزەکان دەکاتەوە.

ئەم ئاڵۆزییە داراییە لە کاتێکدایە کە عێراق ساڵانێکە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا پشت بە گازی ئێران دەبەستێت، بەڵام لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە لێخۆشبوونە داراییەکانی ئەمریکا هەڵوەشێنراونەتەوە، ئەمەش پرۆسەی دانەوەی شایستە داراییەکانی تارانی زیاتر ئاڵۆز کردووە.



AM:12:13:27/07/2026