لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن بە ٥٠ هەزار بەرمیلە نەوەتەکەوە، وەزیری سامانە سروشتیەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت



ئه‌ندامی فراكسیۆمی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق عومه‌ر محه‌مه‌د لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند "لە پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەتیم لەگەڵ بەڕێز د. (عامر عبد الجبار) سەرۆکی لیژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی کە دەدرێتە هەرێم سازکرد".
وەک ئاماژەی بۆ کردووە پێراگەیاندووە؛  چاوەڕوانیەکی زۆر هەیە لەسەر ئەم لیژنەیە.

د. (عامر عبد الجبار) یش لەلای خۆیە دڵنیایداوە کە لەخەمی خەڵکی هەرێمدان و  ئەو هەنگاوانە دەنێن کە پێویستە بۆ چارەسەرکردن.
ئەمڕۆ لیژنەکە یەکەم  دانیشتنیان کردووە و پلانی کاریان داناوە، لەنێو پلانەکەدا وەزیری نەوتی عێراق بانگ دەکەن بۆ لیژنەکە، هەروەها وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمیش بەهەمان شێوە بانگ دەکەن.( د. عامر عبد الجبار ئەمەی بە پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو راگەیاندووە).

دواتر راسپاردەکان ڕاسپاردەکان بەرز دەکرێنەوە، بۆ سەرۆکی پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێ. 

لە ئەنجامدا هەردوو حکومەت پابەند دەکرێن بە جێبەجێکردنی ڕێگاچارەکان.

بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، هەرێم دەتوانێت بڕی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ گلبداتەوە، بەڵام خەڵک و پەرلەمانتاران گلەیی ئەوە لە هەرێم دەکەن کە سووتەمەنی بە هیچ جۆریک ئاسان نەبووەو داوای شەفافیەت دەکەن.   





PM:04:21:27/07/2026