سعودیە: لە عێراقەوە درۆنمان ئاراستەکرا


وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە، تورکی مالیکی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاشکراکرد کە توانیویانە چەند درۆنێک لە ئاسماندا تێکبشكێنن کە ئاراستەی دامەزراوە نەوتیەکانیان کراوە و لە عێراقەوە ئاراستە کراون.

دوو شەممە، ٢٧ تەمووز ٢٠٢٦، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند "لە چەند کاتژمێری رابردوودا هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی چەند درۆنێکیان تێکشکاند کە ئامانج لە ئاراستەکردنیان بریتی بوو لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانی ناوچەی رۆژهەڵات و ریازی پایتەخت".

"ئەم هێرشە لە ناو خاکی عێراقەوە ئەنجامدراوە و لە لایەن میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێرانەوە جێبەجێ کراوە"، تورکی مالیکی وا دەڵێت.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە جەختیکردەوە کە حکومەتی وڵاتەکەی "مافی رەوای خۆیەتی بەرگری لە سەروەریی" وڵاتەکەی بکات و مافی "وەڵامدانەوەی ئەم هێرشەش لە کات و شوێنی گونجاودا هەڵدەبژێردرێت".




PM:05:33:27/07/2026