داعش مزگەوتی عومەری كوڕی خەتابی تەقاندەوە

چەكدارانی داعش مزگەوتی عومەری كوڕی خەتابیان لە نزیك ناحیەی بەغدادی تەقاندەوە كە كۆنترین مزگەوتی پارێزگای ئەنبار بووە.

سلێمان كەبیسی، وتەبێژی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند: چەكدارانی داعش ئێوارەی دوێنێ هەینی مزگەوتی عومەری كوڕی خەتابیان تەقاندەوە كە دەكەوێتە دووری 90 كم رۆژئاوای رۆمادی‌و بەهۆی ئەو تەقینەوەوە مزگەوتەكە لەگەڵ خاك یەكسان بوو.

كەبیستی بە ماڵپەڕی عەرەبییەی راگەیاند ئەم مزگەوتە یەكێك لەكۆنترین مزگەوتەكان پارێزگای ئەنبار بووە‌و لەسەردەمی دەسەڵاتی خەلیفەی دووەم عومەری كوڕی خەتاب دروست كرا بوو.




PM:01:27:21/02/2015