پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەسەردەمی هەژمارکردنی پەرتۆ دۆلاری نەوت بۆ پارێزگاکانی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هۆکاری پێنەدانی ئەو پارەیە بوون بە پارێزگاکانی هەرێم.
محەمەد حاجی عوسمان پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک لە پۆستێکدا بەناو نیشانی نهێنییەکەمان بۆ ئاشکرا بوو، کێ مووچەی فەرمانبەرانی بڕی، دەڵێت" دوای ئەوەی کە حکومەتی فیدراڵی عیراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر سەرف کردنی پەترۆ دۆلار بۆ کەرکوک ، وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم لە ڕێگای نوسراوێکی فەرمی وەزارەت داوای لەوەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ کرد بەهەمان شێوەی کەرکوک پارەی پەترۆدۆلاریش بۆ پارێزگە نەوتیەکانی هەرێم سەرف بکەن،وەڵامی وەزارەتی نەوتی عیراقیش ئەوەبووە داوای داتاو خشتەی ڕۆژ و مانگانەی هەناردە کردنی نەوتیان لێ کردوون، هەر وەک ئەوەی داوایان لە کەرکوک کردبوو ، وەزارەتی سامان سروشتیەکانی هەرێم نەیکردۆتە نامەردی نەک هەر ئەوەی هەناردەکردوە بەخشتە بەڵکو زۆر زیاتریشی خستۆتە سەری و ڕەوانەی بەغدایان کردوە تا پارەی زیاتر لە حکومەتی عیراق وەربگرن".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" (خۆ ئەگەر داوای پارەی پەترۆدۆلاریان نەکردایە ،لەلایەک نەوتی خۆمان دەفرۆشت و لەلایەکی تر موچەش لە بەغداوە دەهات ).. هاوکات حکومەتی فیدراڵی نەک پارەی پەترۆ دۆلاری نەناردو بەڵکو داوای پارەی بڕە نەوتی هەناردەکرنی کرد کە هەرێم فرۆشتویەتی ،هاوکات هەرێمیش بەمە ڕازی نەبوو ، ئیدی کێشەکە گەورەتر بۆوە و کار بەوەگەیشت بەغدا بەهەولێر بڵێت لە پارەی نەوتی فرۆشراوتان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدەن".
لەکۆتایی کۆمێنتەکەیدا محەمەد حاجی عوسمان دەڵێت" هەر لێرەوە بەهەموو لایەکی ڕائەگەیەنم هەموو نوسراوە فەرمیەکان دیکۆمێنت کراون و ئەوەی دەیەوێت با سەردانی وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدراڵ بکات تا بەچاوی خۆب ببینێت".