ڤیدیۆ.. داعش مۆزەخانەی موسڵی تێكشاند

چەكدارانی داعش مۆزخانەی موسڵیان وێران كرد‌و سەرجەم پەیكەر‌و پاشماوە میًژووییەكانیان تێكشاند.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا چەکدارانی داعش، کە چەند چەکدارێکن، بەبێ ئەوەی رووخساری خۆیان حەشار بدەن، ئەو پارچە شوێنەوارە مێژووییانەی مۆزەخانەی موسڵ دەشکێنن.

مۆزەخانەی موسڵ لەساڵی 1952 دروستكراوە، چەندی ئاسەواری مێژووی تێیدایە كە بەشێكیان بۆ 4 هەزار ساڵ لەوەپێش دەگەڕێتەوە.




PM:04:32:26/02/2015