"ئەو پەیكەرانەی داعش شكاندنی لە گەچ دروستكرابوون"
لەكاتێكدا گروپی تیرۆریستی داعش ڤیدیۆی تێكشاندنی مۆزەخانەی موسڵی بڵاوكردەوە، پارێزگاری نەینەوا دەڵێت ئەو پەیكەرانە راستی نەبوونو لە گەچ دروستكراون.
ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری نەینەوا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە پێش لە ساڵی 2003 زۆربەی ئاسەوارە مێژوویەكانی مۆزەخانەی موسڵ بۆ مۆزەخانەی بەغدا گواستراوەتەوەو بەجێگەی ئەو ئاسەوارانە پەیكەری گەچی دروستكراونو لەجێگەیان دانراون.
وتیشی: زۆربەی ئاسەوارەكان كە لە ڤیدیۆكەی داعشدا نمایش كراون لە راستیدا ئەو پەیكەرانەن كە لەگەچ دروست كراونو تەنیا دوو ئاسەواری راستی لەو مۆزەخانەیە تێكشاوە.
PM:03:06:28/02/2015