جهنڕاڵ مارتن دێمپسی گهیشته بهغدا
جەنەڕاڵ مارتن دێمپسی
سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمەریكا بەسەردانێك گەیشتە بەغداو بڕیارە چاوی بە گەورە بەرپرسانی بەغدا بكەوێت، ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ نیگەرانی وڵاتەكەی سەبارەت بە بەشداری ئێران لەشەڕی داعش راگەیاندبوو.
بەپێی هەواڵێكی فرانس پرێس، نیوەرۆی ئەمرۆ جەنەڕاڵ مارتن دێمپسی سهرۆكی دهستهی ئهركانی هاوبهشی سوپای ئهمەریكا گهیشتته بهغدای پایتهختی عیراق.
ئەم سەردانەی دێمپسی لەكاتێكدایە كە دوێنێ لەكاتی سەردانی بۆ بەحرێن نیگەرانی خۆی لە رۆڵی بەشداریكردنی ئێران شانبەشانی سوپای عێراق لە بەرەنگاربوونەوە لە دژی داعش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شاری تكریت دەربڕی و رایگەیاند: كە لە دیداری لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی نیگەرانی خۆی لە رۆڵی ئێران لە ئۆپەڕاسیۆنەكانی لە دژی داعش دەردەبڕێت.
هەروەها ژەنەراڵ دێمپسی رایگەیاند كە ئەگەر هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی نەبن؛ سوپای عێراق بە هاوكاری ئێران نەیدەتوانی پلان دابڕێژێت بۆ رزگار كردنی شاری تكریت و داعشیش بەهۆی ئەو هێرشانەوەی لە عێراق لاواز بووە.
دێمپسی هەروەها رایگەیاند كە دەمەوێت دڵنیا ببمەوە كە سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگریی عێراقیش تێگەیشتبن كە ئۆپەڕاسیۆنی تكریت تەنیا بە هاوكاریكردنی ماڵی و سەربازی ئێران رووی نەداوە، بەو شێوەیە نەبووە كە موعجیزەیەك روویدابێت و هێزە ئەمنییە شیعەكانی عێراق لە بەغدا بەرە و تكریت بەرێ كەوتن بن.
PM:02:15:09/03/2015