به‌رپرسانی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌ده‌یان سه‌ربازی عێراقی به‌هۆی بۆردومانی ئاگری فرۆکه دۆسته‌کانه( فڕۆکه هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه ) له پارێزگاری ئه‌نبار کوژران.
به‌پێی زانیاری به‌رپرسه عێراقییه‌کان بۆردومانی فرۆکه هاوپه‌یمانه‌کان له‌ناوچه‌ی ( ئه‌بو زیاب) له پارێزگای ئه‌نبار بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی کوژراوه‌کان دیاری بکات، به‌ڵام ئه‌فسه‌رێکی عێراقی باس له‌وه ده‌کات که ژماره‌ی کوژراوه‌کان 22 سه‌رباز بووه‌و هه‌ندێک ناوه‌ندی په‌رله‌مانی باس له کوژرانی 40 سه‌رباز ده‌که‌ن.
ئه‌فسه‌رێکی عێراقی به میدیاکانی راگه‌یاندووه که بۆردومانه‌که دوێنێ 11-3 بووه‌و فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجامیان داوه دژی کۆمپانیایه‌کی سووپا له که شوێنه‌که‌ی که‌وتۆته قه‌راغی شاری ئه‌نباره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی عێراقی باس له‌وه ده‌کات که دوو مانگیشه فرۆکه عێراقییه‌کان له‌و ناوچانه ئاکتیڤ نه‌بوون وهیچ چالاکییه‌کیان ئه‌نجام نه‌داوه.