هۆشیار زێباری وه‌ڵامی فه‌تلاوی ده‌داته‌وه پێێ ده‌ڵێت" بیرت نه‌چێت نیوه‌ی مۆڵه بازرگانییه‌کانی هه‌ولێر هی تۆیه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی زێباری ئاشکرای بکات که حه‌نان فه‌تلاوی چۆن ئه‌م مۆڵانه‌ی کڕییوه‌و کێ پێیفرۆشتووه‌و کێ کار ئاسانی بۆ کردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانتاری عێراق حه‌نان فه‌تلاوی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی هۆشیار زێباری کردبووی که ده‌کشێته‌وه له حکومه‌تی به‌غدا ئه‌گه‌ر بوودجه‌ی هه‌رێم نه‌درێت، ئه‌و "وتبووی بلیتی فرۆکه‌که من بۆی ده‌کڕم"، ئه‌مرۆ هۆشیار زێباری وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی دایه‌وه‌و به ماڵپه‌ی ( الیوم الثامن) که ماڵپه‌ڕێکی عێراقییه راگه‌یاند " حه‌نان فه‌تلاوی تا ئێستا بازرگانی ده‌کات به چاره‌نووسی عێراقییه‌کانه‌وه له رێگای وروژاندنی کێشه تایفه‌گه‌ریه‌کانه‌وه، ئه‌و ده‌یه‌وێت له رێگای ئه‌م لێدوانه نا لۆژیکی و نا واقیعیانه‌وه جه‌ماوه‌ر بۆ کوتله نوێکه‌ی به‌ناوی ( الاراده ) په‌یدا بکات".
زێباری بانگهێشتی حه‌نان فه‌تلاوی ده‌کات که واز له‌و موزایه‌ده سیاسیانه بهێنێت که سوودی بۆ وڵات و هاوڵاتیان نییه، هه‌روه‌ها زێباری ده‌ڵێت" نابێت فه‌ته‌لاوی خۆی له‌بیربچێت که نیوه‌ی مۆڵه بازرگانییه‌کانی هه‌ولێر هی ئه‌وه".