ڤیدیۆ.. بەهەزارانی هاولآتی رومادی لە ترسی داعش هەڵدێن

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیس بووك و هەندێک ماڵپەڕی عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە خەڵکی رومادی لەترسی پێشڕەوی داعش شارەکە چۆڵ دەکەن.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیس بووک باس لەوە دەکەن کە هەر ئەمڕۆ نزیکەی ٥٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی شاری رومادیان جێهێشتووەو بەرەو بەغدا ئاوارەبوون.

یەکێک لەو ماڵپەڕانەی ئاوارەبوونی ئەو ژمارە زۆرە لەهاوڵاتیانی رومادی بڵاوکردۆتەوە شەفەق نیوزە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئۆتۆمبیلەکان بە ڕیزی درێژ درێژ یەک بەدوای یەک بەرەو بەغدا دەجوڵێن.
چوار رۆژە داعش هێرشێکی بەرفراوانی کردۆتە سەر شاری رومادی و خەریکە سەنتەری شارەکەو بارەگای ئۆپراسیۆنەکانی رومادی داگیر دەکات.







PM:08:38:16/04/2015