ره‌غده‌ی کچی سه‌دام حسێن کوژرانی باوکی دووه‌می عیزه‌ت دووری پشتڕاستده‌کاته‌وه‌و سه‌رخۆش له بنه‌ماڵه‌که‌ی و عێراقییه‌کان ده‌کات.
له په‌یجی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ره‌غده‌ی کچی سه‌دام سه‌رخۆشی خۆی له کوژرانی باوکی دووه‌می ده‌کات.( وه‌ک خۆی باسی ده‌کات).
ره‌غده‌ی باس له‌وه ده‌کات که دوری وه‌ک باوکی تا دوا ساتی ژیانی دژی ئێرانییه‌کان جه‌نگاوه‌و" سه‌ربه‌رزانه کوژراوه".
دوێنێ به‌رپرسه عێراقییه‌کان هه‌وڵی کوژرانی که‌سی یه‌که‌می ئێستای حیزبی به‌عش عێزه‌ت دووریان له نزیک چیایی حه‌مرین بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام تا ئێستا پشکنینیDNA ته‌واو نه‌بووه تا به‌دڵنیایه‌وه ئاشکرا بکرێت.