عەبادی دەیەوێت پەرەسەندنەکانی سوتانی بینایەی وەقفی سونی کپبکاتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٥/١٤ سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی سەردانی گەڕەکی ئەعزەمییەی کرد وەک هەوڵدانێکی خۆی و حکومەتەکەی بۆ بەرگرتن لە پەرەسەندنەکانی سوتانی بینایەی وەقفی سونی کەشوێنێکی گرنگ و پیرۆزە بۆ سونەکان. 

تەلەفزیۆنی عێراقیە بڵاویکردەوە کە بەیانی ئەمرۆ سەرۆک وەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەردانی ناوچەی ئەعزەمییەو کازمییەی کرد.
 
تەلەفزیۆنی فەرمی عێراقییە باس لەوە دەکات کە پاش گەمارۆدانی ئەو فیتنەیەی دوێنێ شەو هەوڵدرا دروستبکرێت لەنێوان سونەو شیعەدا، ئەمرۆ سەرۆک وەزیران ئەو سەردانەی ئەنجام دا.

شەوی رابردوو ٥/١٣ بەبیناووی هەبوونی بۆمبی چێنراو لەناو بیانیەی وەقفی سونی لەگەڕەکی ئەعزمییەی بەغدا، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بینایەی وەقفی سونی و ٥ ماڵی نزیکیان سووتان، هێزە ئەمنییەکان دوای رووداوەکە چوونە ئەو جێگایەو ئێستا دەڵێن " گەمارۆی کێشەکەمان داوەو هەولێ کپکردنەوەی دەکەین".

چاودێرانی سیاسی مەترسی ئەوەیان هەیە کە هاوشێوەی ساڵی ٢٠٠٧ شەڕی تایفی شیعەو سونە لە عێراقدا هەڵگیرسێتەوە.




AM:11:03:14/05/2015