لەلادانی ئەسیل نجێفیدا کوتلە کوردیەکان هەریەکە لە ئاوازێک دەیخوێند

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ ٥/٢٨ لەسەر داوای عەبادی پارێزگاری موسڵ ئەسیل نجێفیان بە کۆی ١٦٩ دەنگ بەرامبەر ٣٧ دەنگ لە پۆستەکەی لابرد، کورد هەر فراکسیۆنەو لەئاوازێک دەیخوێند، پارتی و یەکگرتوو لەگەڵ مانەوەی بوون، یەکێتی و گۆڕان دژی مانەوەی بوون، کۆمەڵ دەنگی لەسەر هیچیان نەدا.

پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق ئەحمەدی حاجی رەشید بە سپی راگەیاند: ئەمڕۆ دوای ئەوەی (٥٥) دەنگ کۆکرابویەوە بۆ باسکردن لەلادانی (ئەسیل نەجەفی) خرایە ئەجیندای کۆبونەوەکان هەرچەندە سەرۆکی پەرلەمان زۆر هەوڵیدا نەخرێتە دەنگدان، بەڵام خرایە دەنگدانەوە.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە بەم شێوەیە وەسفی هەڵوێستی لایەنە کوردیەکان دەکات : سەرۆکی فراکسیۆنی یەکەم :ئەسیل نوجەیفی بمێنێتەوە باشە چونکە ئەوەی دوای ئەسیل دیت لەم خراپترە هەرچۆن بیت ئەم ئیستە لاوازە ئەوەی دیت بەهێزن .(جۆرێک لەهاوپەیمانی هەستی پێدەکرا).  سەرۆکی فراکسیۆنی دووەم:ئەسیل لابچێت باشە چونکە زۆر لەوەو پێشدا زۆر خراپ بوە لەگەڵ کورد. (جۆرێک لەتۆڵەی تیدابوو). سەرۆکی فراکسیۆن سێیەم :ئەسیل لابچیت باشە چونکە زۆر شۆڤینی بوە .سەرۆکی فراکسیۆنی چوارەم :ئەسیل نوجەیفی بمێنێتەوە باشە چونکە ئێستە بڕوایان بەوە هەیە کە بۆ مادەی (۱٤٠) رێگر نەبن دژی پێشمەرگەش نین .(جۆرێک لەهاوپەیمانی بەدیدەکرا). سەرۆک فراکسیۆنی پێنجەم : لابردن و مانەوەی هیچ گۆڕانکارەیەک دروست ناکات لەبەرژەوەندی کورد بیت بۆیە دەنگی بێلایەنی هەڵبژارد لە بابەتەکە واتە لەگەڵ هیچ لایەک نەبوو .

بەپێی زانیارییەکانی سپی لادانی ئەسیل نوچیفی کە ١٢ خاڵی سەرپێجی لابووەو ١١ ئیختلاس بووە، بەپێی یاسای پارێزگاکان ئەنجومەنەکە یەکێکی تر لەجێگای نوجەێفی هەڵدەبژێرێت.





PM:09:33:28/05/2015