وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق رایگەیاند داعش لە رومادی ئەندامی نێرینەی سێ پیاوی بڕیووەو وازی لێهێناون تا بەهۆی خوێن لەبەر رۆشتنەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی مافی مرۆڤ لە بەیانێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" چەتە تیرۆریستەکانی داعش لەرومادی تاوانێکی دڕندانەیان ئەنجامداوە کە مرۆڤایەتی شەرمی لێدەکاتەوە، ئەویش رفاندنی دوو پیاو و گەنجێک بووە و دواتر بڕینی ئەندامی نێرینەیانەوەو پاشان وازلێهێنانیان بە دەستبەستراوی تا بەهۆی خوێن لەبەرۆشتنەوە گیانیان لەدەستداوە".
لە رووداوێکی تردا داعش چوار ئافرەتی خێزانێکیان بۆ شوێنێکی نادیار رفاندووە لەبەر ئەوەی ئەو خێزانە هاوسەرگیری " نیکاحیان " رەتکردۆتەوە.