ئەبوبەكر بەغدادی كۆدەتایەكی دیكەی دژی خۆی پوچەڵكردەوە

ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی گروپی داعش بەم زووانە هەوڵێكی كۆدەتای دژی خۆی لەناو گروپەكەی شكست پێهناوە‌و زۆربەی بكەرانی كۆدەتاكەش كوژراون.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "سپۆتینگ"ی روسیا لەزاری چەند سەرچاوەیەك لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: بەغدادی بەم زووانە هەوڵێكی كۆدەتا دژی خۆی لەناو گروپەكەی شكست پێبێنیت‌و ئەنجامدەرانی كۆدەتاكەش كە زۆربەیان عێراقی بوون لەلایەن سەركردەی داعشەوە گوللەباران كراون.

بەپێی هەواڵەكە: بەغدادی لەموسڵ، ژمارەیەك لە فەرماندەكانی گروپەكە لەوانە بەرپرسی وەرگرتنی هێز، كاروباری سەربازیی‌و حەوت فەرماندەی دیكەی داعش كە زۆربەیان سەر بە هۆزی جبوری عێراق بوون، بە تۆمەتەی كۆدەتا سزای كوشتنی بەسەردا سەپاندون‌و رۆژی شەممەی رابردوو هەموویانی گوللەباران كردوە.




PM:04:02:13/09/2015