ژماره‌ی ئاواره‌كان له عێراق له ٣.٢ ملیۆن تێپەڕی كرد
تۆماری ئاواره‌كانی عێراق كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچه‌وه بڵاو كرایه‌وه ٣٢٠٦٧٣٦ ئاواره‌ی عێراقیی ده‌ستنیشان كردووه ( ٥٣٤،٤٦٥ خێزان) له ماوه‌ی نێوان كانوونی دووه‌می ٢٠١٤ تا ٢٩ ئه‌یلوولی ٢٠١٥ ئاوارە بوون.
به‌پێی زانیاریی به‌رده‌ست و شێوازی كاركردنی تۆماری ئاواره‌كانی عێراق، تیمی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پلانی به‌هاناوه‌چوون بۆ ئه‌و ٣.٢ ملیۆن ئاوارانه داده‌ڕێژێت.
زۆرینه‌ی ئاواره‌كان (٨٧ له سه‌د) به‌پێی زانیارییه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ٣ پارێزگان: ئه‌نبار، ٤٢ له سه‌د (١٣٣٤٥٩٢)؛ نه‌ینه‌وا، ٣٢ له سه‌د (١٠١١٦٠٦)؛ هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌ددین، ١٣ له سه‌د (٤٠٧١٤٢).
له ٢٧ی ئاب تا ٢٩ی ئه‌یلوولی ٢٠١٥ تۆماری ئاواره‌كان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی تۆمار كردووه له ژماره‌ی ئاواره‌كانی سێ پارێزگا: ئه‌نبار (٢٢٣٦٨ كه‌س) نه‌ینه‌وا (٢٠٤١٢ كه‌س) له‌گه‌ڵ كه‌ركووك (١٠،٢٠٠ كه‌س)
ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه ده‌كرێ به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی پێكدادانه‌كان بێت له‌نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان و هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌ی فه‌لوجه له ئه‌نبار، هه‌روه‌ها له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ له نه‌ینه‌وا.
ئه‌و پارێزگایانه‌ی زۆرترین ئاواره‌یان له خۆ گرتووه بریتین له: ئه‌نبار، ١٨ له سه‌د ٥٨٣٠٥٠ كه‌س)؛ به‌غدا، ١٨ له سه‌د (٥٧٧٥٨٤ كه‌س)؛ دهۆك ١٣ له سه‌د (٤٢٦،٩٦٦ كه‌س)؛ كه‌ركوك ١٣ له سه‌د (٤٠١،٢٨٠ كه‌س)، هه‌ولێر ٩ له سه‌د (٢٨٤،٣١٠ كه‌س)، نه‌ینه‌وا ٦ له سه‌د (٢٠٣،٦٥٢ كه‌س)، سلێمانی ٥ له سه‌د (١٦١،٧٢٤ كه‌س). ئه‌م پارێزگایانه به یه‌كه‌وه ٨٢ له سه‌دی كۆ گشتیی ئاواره‌كانی عێراقیان له خۆ گرتووه.
زیاتر له ٤٠٠،٠٠٠ كه‌سی ئاواره به پێی زانیارییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان، كه‌زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه (٢١٨،٩٢٨ كه‌س) گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ پارێزگای سه‌لاحه‌ددین كه یه‌ك له سه‌ر سێی (١٥٥،٦٩٤ كه‌س) گه‌ڕاوه‌كانی ئه‌و پارێزگایه بۆ شاری تكریت بووه؛ به تایبه‌تی بۆ مه‌ركه‌ز. ئه‌م ڕه‌وتی گه‌ڕانه‌وه‌یه له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران ده‌ستی پێكرد. ته‌نیا له مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٥دا ژماره‌ی گه‌ڕاوه‌كان به ڕێژه‌ی ٤٣،٧٩٤ كه‌س زیادی كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی نێوده‌ڵه‌تیی كۆچ له عێراق تۆماس لۆسار ڤه‌یس گوتی: ``ڕێژه‌ی ئاواره‌كان له عێراق به‌رده‌وام له زیادبووندایه؛ ئاواره‌كان پێویستییان به پاڵپشتیی گشتگیر هه‌یه؛ زۆربه‌یان ماڵ و حاڵی خۆیان به جێ هێشتووه به ته‌نیا ئه‌و شتانه‌ی كه به ده‌ست پێیان هه‌ڵگیراوه. ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوبه‌شه مرۆییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومی و به‌خشه‌ره‌كان، به هانای ئه‌م ئاوارانه‌وه ده‌چێت به دابینكردنی كۆمه‌كیی ناخوارده‌مه‌نی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و ده‌روونی.``
وێڕای ئه‌م ڕاپۆرتی تۆماری به‌دواداچوونی ئاواره‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی گرووپی تۆماری به‌دواداچوونی ئاواره‌كانیش بڵاو كرایه‌وه كه تێیدا زانیاریی تێر و ته‌سه‌ل له خۆ ده‌گرێت له‌سه‌ر ئاواره عێراقییه‌كان كه له نێوان كانونی دووه‌م و ئاداری ٢٠١٥دا كۆ كراوه‌ته‌وه. له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا ٩٩٢٤ گرووپ خه‌ڵكی ئاواره هه‌ڵسه‌نگێندراون كه به گشتی ٢.٣ ملیۆن تاكه‌كه‌س بوون له ٢٥١٨ شوێن له سه‌رتاسه‌ری عێراق له هه‌ر ١٨ پارێزگاكه‌دا.
هه‌ڵسه‌نگاندی گرووپ زانیاری له‌سه‌ر ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و زانیاری له‌سه‌ر زێد و كاتی ئاواره‌بوونیان و پێویستییه‌كانیان و مه‌ترسییه‌كان و هۆكاره‌كانی ئاواره‌بوونیان ودۆخی ته‌ندروستییان و نیازی جوڵه‌یان كۆ ده‌كاته‌وه.
به گشتی ٩٤ له سه‌د ده‌لێن هۆكاری سه‌ره‌كیی ده‌ربه‌ده‌ر بوونیان توندوتیژی بووه، ٨٣ له سه‌د گوتوویانه له‌و شوێنه‌ی كه بۆی ئاواره بوونه هه‌ست به سه‌لامه‌تی ده‌كه‌ن، ٨٩ له سه‌د گوتوویانه نیازیان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
تازه‌ترین داتابه‌یسی تۆماری به‌دواداچوونی ئاواره‌كان، داشبۆرد و نه‌خشه‌ی دینامیكیی ئاواره‌كان، وێڕای به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی تۆماری به‌دواداچوونی ئاواره‌كان، ده‌كرێ له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌دا بدۆزرێته‌وه.
PM:01:50:18/10/2015