40 چەكداری داعش كوژران‌و برینداربوون
بەوتەی كارگێڕی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی بەهۆی هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە ناوچەی موسڵ 25 چەكداری داعش كوژران‌و 15ی تریش برینداربوون.
غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ماڵپەڕی حیزبەكەی راگه‌یاند: له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه 25-10-2015 تا پاشنیوه‌ڕۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند هێرشێكی ئاسمانیان كردووه‌ته‌سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌سنووری پارێزگای موسڵ.
له‌باره‌ی هێرشه‌كانیشه‌وه وتی: یه‌كێك له‌و هێرشانه بۆسه‌ر كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی تیرۆرستانی داعش بووه له‌سه‌نته‌ری شاری موسڵ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر گوندی سوڵتان عه‌بدوڵڵا كه ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ی گیاره له‌باشوری شاری موسڵ، هه‌روه‌ها له‌هه‌ردوو میحوه‌ری مه‌خمورو قه‌زای شه‌نگالیش بۆردومانی داعش كراوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند خاڵێكی تری تیرۆرستانی داعش له‌گوندی خورسیباد بۆردومانكراوه له‌ناحیه‌ی به‌عشیقه.
وتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی داعش له‌نزیك سایلۆی وائیلیه بۆردومان كراوه، هه‌روه‌ها هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر سه‌نته‌ری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر.
له‌باره‌ی زیانه‌كان بۆسه‌ر چەكدارانی داعش سورچی رایگه‌یاند: له‌هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌شدا زیاتر له 25 تیرۆرستی داعش كوژراون و 15ی تریش برینداربوون، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی 5 ئۆتۆمبێلیان سووتاوه‌و چه‌ندین باره‌گاشیان تێكشكێنراوه.
PM:02:35:25/10/2015