ڤیدیۆ.. موشەكبارانی كەمپی موجاهیدین 23 كوژراوی لێكەوتەوە

دوێنێ بە موشەك هێرش کرایە سەر کامپی لیبەرتی لەبەغدا كە ئەندامانی ئەندامانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێرانی تێدا نیشتەجێن‌و بەهۆیەوە ٢٣ ئەندامی ئەو حیزبە كوژران.

بەپێی هەوالەكان لەو هێرشەدا كە 15 موشەك ئاراستەی كەمپەكە كاروە 23 ئەندامی موجاهیدین كوژراون‌و 100 كەسیش برینداربوون.

هاوكات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هێرشەکەی ڕۆژی ڕابردووی سەر ئەندامانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق هیچ پاساوێکی نییە و داواشی لەبەرپرسانی عێراق کرد پارێزگاری لە سەربازگەی حورییە بکەن کە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەی تێدا نیشتەجێ کراون.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، ئەمەریکا داوای لە بەرپرسانی عێراق کردووە بەزووترین کات بەرپرسانی هێرشەکەی ڕۆژی ڕابردووی سەر ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە سەربازگەی حوریە دەستگیربکەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن، وتیشی، هێرشەکە هیچ پاساوێکی نەبووە.

لە ساڵی ٢٠٠٣ دا هێزێکی ئەمنی عێراق هەڵیکوتایە سەر سەربازگەی ئەشرەف و زیاتر لە ٥٠ ئەندامانی موجاهیدینی خەلقی ئۆپۆزسیۆنی ئێران کوژران و برینداربوون و هەریەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمەریکا و بەریتانیا هێرشەکەیان ئیدانە کرد و بە تاوانێکی قێزەون ناویان برد، ڕێکخراوەکەش حکومەتی عێراقی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبارکرد.

لە ٢٠١٤ شدا نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراوێکی بۆ یارمەتیدانی ئەندامانی ڕێکخراوی موجاهیدنی خەلق داناو ژمارەیەک لە ئەندامەکانی ڕێکخراوەکە ڕەوانەی چەند وڵاتێک کران.




PM:03:43:30/10/2015