له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق ده‌ستیپێکرد.
کاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان به سپی راگه‌یاند که هه‌ر ئێستا ده‌ستکرا به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2016ه.
کاوه محه‌مه‌د مه‌ترسی خۆی له‌وه نه‌شارده‌وه که لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای زیاتر له 100 ئیمزایان کۆکردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ریم بکه‌ن له 17% بۆ 13%.
ئه‌و وتی" بێخه‌می حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ک به‌ته‌نها هه‌ڵوێستی ئێمه لاواز کردووه، به‌ڵکو هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کانی تری هاوپه‌یمان و دۆسته‌کانیشمانی نیگه‌ران و لاوازکردووه". بێخه‌میه‌که‌شی له‌نه‌ناردنی وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێمدا بۆ به‌غدا بینییه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی 17% بودجه‌ی هه‌رێم نه‌چه‌سپێنرێت ئه‌وا کوتله کوردیه‌کان ده‌نگ به پرۆژه یاساکه ناده‌ن.