سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبی ماوەی 6 مانگ گۆشتی گوێدرێژیان خواردوە
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەكان ئەفسەرێكی سوپای عێراق بۆ ماوەی شەش مانگ لەبری گۆشتی گا، گوشتی گوێدرێژی بۆ سەربازگەكانی سوپای عێراق‌و حەشدی شیعی بردوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌بی جه‌دید"ی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه، كه هێزێكی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئەفسەرێكی خانەنشینیان ده‌ستگیركردووه، كه ته‌نده‌ری دابین كردنی خۆراك و خوارده‌مه‌نی بۆ سه‌ربازگه‌كانی عێراقی وه‌رگرتووه و ماوه‌ی 6 مانگه له جیاتی گۆشتی مانگای هیندی و ئوسترالی، گۆشتی گوێدرێژی بردۆته سه‌ربازگه‌كان و له‌وێش ده‌رخواردی سه‌ربازه‌كان دراوه.
دوای رۆشتنی لێژنه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ پشكنینی خۆراكی سه‌ربازگه‌كان، بۆیان روون بووه‌وه ئه‌و گۆشته‌ی بۆ سه‌ربازه‌كان لێنراوه، گۆشتی مانگا نییه و به‌ڵكو گۆشتی گوێدرێژه، بۆیه كه‌وتنه لێكۆڵینه‌وه و راستییه‌كه ده‌ركه‌وت.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، هێزێكی هه‌واڵگری به نهێنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره خانه‌نشینكراوه‌یان ده‌ستگیركردووه و حكومه‌ت نه‌یاوێ ئه‌و بابه‌ته له میدیاكان قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ و تا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر وره‌ی سه‌ربازه‌كان نه‌كات و 200 تۆن له‌و جۆره گۆشته‌ش كه له ساردكه‌ره‌وه و كۆگه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری بووه، دوای ئه‌و راستییه له نێو براون.
PM:04:15:21/12/2015