عه‌بادی داوا لە توركیا دەكات هێزەكانی لە عێراق بكشێنێتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عیراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بوونی هێزی سوپای توركیا له خاكه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه و داوا له توركیا ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه هێزه‌كانیان بكشێننه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له وتارێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی پۆلیسی عیراقه‌وه رایگه‌یاند، 2016 ساڵی له‌نابردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌بێت له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراقدا له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌شكردووه ساڵی 2016، ساڵی له ناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت و داوا له توركیاش ده‌كات، هێزه‌كانی له خاكی عیراقدا بكشێنێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، سه‌رجه‌م رێگاكان بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی سوپای توركیا له عیراق ده‌گرینه‌به‌ر، چونكه جێگای هیچ هێزێكی بیانی له خاكی عیراقدا نابێته‌وه.
PM:12:31:09/01/2016