پەرلەمانتارێكی عێراق: داعش چەكی كیمیایی نیە

سەرۆكی ئاسایش‌و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند راپۆرتە‌و داتاكانی عێراق نیشانی نادات كە گروپی داعش چەكی كیمیایی هەبێت.

بەدوای بڵاوبوونەوەی گرتنی بەرپرسی چەكە كیمیاییەكانی داعش لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكا، حاكم زاملی، سەرۆكی ئاسایش‌و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: راپۆرت‌و داتاكانی عێراق نیشانی نادات كە داعش چەكی كیمیایی هەبێت. بەوتەی ئەو داعش شكستی خواردوە‌و كۆتایی پێهاتووە‌و نە بە چەكی كیمیایی نەك بە هیچ شتێكی دیكە ناتوانێت شكستەكانی قەرەبوو بكاتەوە.

وتەكانی حاكم زاملی لەكاتێكدایە كە تائێستا چەندین جار لەلایەن چەكدارانی داعشەوە چەكی كیمیایی بەرامبەر بە هێزەكانی پێشمەرگە بەكارهاتووە.



PM:03:50:10/03/2016