سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ ده‌یانه‌وێت به‌دوو لیژنه‌ کێشه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر بکه‌ن

 کۆبوونه‌وه‌ی دوێنی شه‌وی 3/19هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی عێراق به‌ دروستکردنی دوو لیژنه‌ کۆتایی هات.

دوێنێ له‌سه‌ر داوای د. فواد مه‌عسوم سه‌رۆک عێراق هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تی ( سه‌رۆک کۆمارو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان) له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و گه‌نده‌ڵیه‌کان و خۆپیشاندانه‌کان کۆبوونه‌وه‌و بڕیاریان له‌سه‌ر پێکهێنانی دوو لیژنه‌ دا، یه‌کێک له‌ لیژنانه‌ بۆ چاکسازیه‌و ئه‌وی تریان بۆ دانیشتنه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌رانی ده‌روازه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وز له‌به‌غدا.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌که‌..

راگەیاندنی کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ  سەرکردەی لایەنە سیاسییەکاندا
 
لەسەر بانگهێشئی بەڕێز سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسوم ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە۱۹/۳/۲٠۱٦ کۆبونەوەی نائاسایی سێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ سەرکردەی  فراکسیۆن و پارتە سیاسیەکاندا لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوە چو .
 
سەرەتا ئامادەبوان سەرکەوتنی هێزەکانمانیان لە ئەنبار و موسڵ و بەرەکانی تر بەرز راگرت ،تەئکیدشیانکردەوە لەسەر وەستاندنەوە بە ئیرادە و پشتیوانکردنی بەهێز لە هاویشتمانییانی تازە  کە روبەڕوی تاوانی دڕندانەی تێرۆریستان بونەتەوە ،پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی بەغدای پایتەختیش دوپاتکرایەوە کە تەنیاهێزە ئەمنییەکان چەک بەدەست بن  .
کۆبونەوەکە  جەختی كردەوە لەسەر  مەسەلە کانی پەیوەست بە چاکسازیی سیاسیی  و كارگێڕیی و قەڵاچۆكردنی گەندەڵیی و گۆڕانكاریی لە كابینەی حكومەت و رێزگرتنی ئیرادەی جەماوەر كە لە خۆپیشاندان و  مانگرتنەكاندا  بەرجەستە بوە كە لە مانگی تەموزی رابردوەوە دەستی پێكردوە و تائێستاش بەردەوامە  .
.
بۆ ئەو مەبەستەش كۆمیتەیەك  پێكهات لە لایەنە سیاسییەكان و نوێنەرانی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە كە  لە ماوەی هەفتەیەكدا بەدواداچون بكات بۆ جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانی چاكسازیی و  گۆڕانكاریی  لە كابینە  بە ئامانجی هاریكاریكردنی  سەرۆك وەزیر لە رێكارەكانی ئەو گۆڕانكارییە بە خێرایی و چالاك كردنی كارەكانی ئەنجومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵیی  و پەلەكردن لە یەكلایی كردنەوەی دۆسیەی كۆمیسیۆنە سەربەخۆكان.
هاوكات لە كۆبونەوەكەدا بڕیار درا بە پێكهێنانی كۆمیتەیەك لە  ئامادەبوان  و نوێنەرەكانیان  بۆ پەیوەندیی كردن لەگەڵ سەركردەی لایەنەكانی خۆپیشاندانە نیشتمانییەكان بە ئامانجی گوێگرتن و تێگەیشتن لە داخوازییەكان تا بە راستەوخۆ و پراكتیكیی  لە میانەی كاری كۆمیتەكەدا گوزارشتیان لێ بكرێت   بە هەماهەنگیی لەگەڵ حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەراندا  .
لە كۆبونەوەكەدا پێویستیی پەسەند كردن و  بە ئەنجام گەیاندنی قانونە وەستێنراو و دواكەوتوەكان لە ئەنجومەنی نوێنەراندا دوپاتكرایەوە، بەو جۆرەی بە شێوەیەكی پۆزەتیڤ رێڕەوەكانی چاكسازیی پتەو بكات ،ئەم رێوشوێنانەش  گوزارشتێكە كە  دەوڵەت  پێویستی بە چاكسازیی راستەقینەیە كە بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  رایگەیاندوە  ، ئەوەش لەگەڵ ئیرادەی نیشتمانییدا یەك دەگرێتەوە كە  خۆپیشاندەران و مانگرتوە  نیشتمان پەروەرەكان  گوزارشتی لێ دەكەن، بەو پێیەی ئەوان بەشێكی سەرەكیین لە پرۆسەی سیاسیی و  خاوەنی بەرژەوەندیی راستەقینەی  عێراقی دیموكراسیی فیدراڵیی ئازاد و پێشكەوتوی ئارامن  .
سەرۆك و نوێنەرانی  كۆمیسیۆن و  پارتەكان پشتیوانیی داواكارییە رەواكان و گرنگیی پێداگرتن لەسەر پەلەكردن لە رێكارەكانی چاكسازییان دوپاتكردەوە، بە تایبەتیی لەم هەلومەرجەدا  كە لە هەموان دەخوازێت پەرۆش بن بۆ ئۆقرەیی ئەمنیی و  بوار دان بە هێزە چەكدارەكانمان كە بیان پەرژێتە سەر  بەجێ هێنانی  ئەركە نیشتمانییەكانیان لە بەگژاچونەوەی داعش و لەناوبردنی.
 




AM:09:42:20/03/2016