بارزانی له سێ رۆژی رابردوودا له‌سه‌ر قه‌یرانه‌کانی عێراق‌و پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ، سێ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له حه‌یده‌ر عه‌بادی و فواد مه‌عسوم و هادی ئهلعامریدا ئه‌نجام داوه، سپی ناوه‌رۆکی ئه‌و گفتوگۆیانه بڵاوده‌کاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه ده‌ست سپی که‌وتووه، بارزانی له‌و سێ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌دا که ناوه‌رۆکه‌که‌یان هاوشێوه‌ی یه‌کترین، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که ئه‌وان هیچ پاڵێوراوێکی نوێ پێشکه‌ش کابینه‌ی نوێ ناکه‌ن و له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و وه‌زیرانه ده‌مێننه‌وه که ئێستا له پۆسته‌کانیاندان.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌دا که بارزانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامی داوه، به‌پێی زانیاریه‌کانی سپی، بارزانی ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕییوه که حکومه‌تی عێراق پره‌نسیپی هاوبه‌شیکردنی له ده‌سه‌ڵاتدا پێشێل کردووه‌و له‌و بواره‌دا وتوویه‌تی" کاتێک د. رۆژ نوری شاوه‌یس که جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو له پۆسته‌که‌ی لادرا له ته‌له‌فزیۆنه‌وه پێیان زانیووه".( ئاماژه‌یه‌که بۆئه‌وه‌ی حکومه‌تی شه‌راکه به‌و شێوه‌یه نابێت ).
هه‌روه‌ها بارزانی له‌و په‌یوه‌ندیه له‌گه‌ڵ عه‌بادی، باسی له‌وه کردووه دوای خانه‌نشینکردنی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئه‌رکانی سووپای عێراق بابه‌کر زێباری که پشکی کورد بووه، حکومه‌تی عێراق له‌بری ئه‌وه‌ی داوا له لایه‌نی کوردی‌دا بکات که‌سێک بۆ ئه‌وه پۆسته ده‌ستنیشان بکات، به‌ڵام که‌سێکی عه‌ره‌ب دانرا.
بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که ئه‌وان له بری وه‌زیری دارایی هۆشیار زێباری ئاماده‌نین که‌س پێشنیار بکه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته.
دوێنێ شه‌و 3/29 بارزانی له زاری وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه له به‌یانێکدا رایگه‌یاند " بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە بەلای بارزانیه‌وه گۆڕانكاریی وەزاری و كاندیدكردنی كەسی تازە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری یان لادانی وەزیرەكان لە حكوومەتی عێراقیدا بایەخێكی ئەوتۆی نەماوە چونكە بنەمای شەراكەت لە حكوومەتی عێراقیدا پێشێل كراوە و مانای نەماوە. كە شەراكەتیش نەما كورسیی وەزارەت چ بەهایەكی دەمێنێت؟".
فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق هاوهه‌ڵوێستن له‌سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ و ئاماده‌نین که‌س پێشنیار بکه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته وه‌زاریانه‌ی لایانهوهو دوای له 20% پۆسته وه‌زارییه‌کان ده‌که‌ن.