"فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ گۆڕینی عه‌بادیشدان"
ئه‌گه‌ر زۆره گۆڕانکاریی له کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی سه‌ری خۆشی بخوات، له‌کاتێکدا زۆربه‌ی زۆری فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان داوای گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی ده‌که‌ن.
کاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری کورد له به‌غدا به سپی راگه‌یاند" زۆربه‌ی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان داوا ده‌که‌ن گۆڕانکارییه‌که گشتگیربێت و ته‌نها له‌گۆڕینی چه‌ند وه‌زیرێک و کابینه‌که‌دا نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵکو سه‌رۆک وه‌زیران عه‌بادیش بگۆڕدرێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان له کاتێکدایه که دوێنێ گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان که ده‌وڵه‌تی یاسایه‌و له‌لایه‌ن نوری مالکی سه‌رۆکی وه‌زیرانی پێشوه‌وه سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت، له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆیاندا بڕیاریان دا دوای گۆڕینی حه‌یده‌ر عه‌بادیش بکه‌ن.
کاوه محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که کۆده‌نگیه‌ک له‌نێو فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان له ئارادایه له‌سه‌ر گۆڕینی گشتی که حه‌یده‌ر عه‌بادیش بگرێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ی ده‌رخست که پێی ده‌ستووری عێراق دوو رێگا بۆ گۆڕینی سه‌رۆک وه‌زیران هه‌یه، یه‌کێکیان ده‌بێت سه‌رۆک کۆمار به‌فه‌رمی داوا بکات سه‌رۆک وه‌زیران بگۆڕدرێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌زۆربه‌ی ره‌ها (50 +1) په‌رله‌مانتاران له کۆی 328 په‌رله‌مانتار متمانه له عه‌بادی ده‌سێنرێته‌وه.
ناوبراو باسی له ڕێگای دووه‌م کردوو وتی" رێگای دووه‌م ده‌بێت پێنج یه‌کی په‌رله‌مانتاران ئه‌و داوایه بکه‌ن، ئه‌و ده‌مه سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌هێنرێته په‌رله‌مان و لێپێچینه‌وه‌ی لێده‌کرێت، دواتریش به زۆربه‌ی ره‌ها ( 50+1 ) متمانه‌ی لێده‌سنرێته‌وه".
کاو محه‌مه‌د وتیشی وا بڕیار بوو" کاتژمێر 11 ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیران بێته په‌رله‌مان و ناوی ئیسلاحات وه‌زاریه‌که‌ی پێشکه‌شی په‌رله‌مان بکات، به‌ڵام دواکه‌وت بۆ کاتژمێر 1 ی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ".
PM:12:19:31/03/2016