" وەزعی بەغدا خراپە ئەگەری راگەیاندنی حاڵەتی نا ئاسایی لە ئارادایە"
پڕۆسەی سیاسی لەبەغدا بەبن بەست گەیشتووەو ئەگەرێکی زۆر بەهێز لە ئارادایە حاڵەتی نا ئاسایی رابگەیەنرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداوە بە سپی راگەیاند " ئەگەرێکی زۆر بەهێز لە ئارادایە حاڵەتی نا ئاسایی لە عێراقدا رابگەیەنرێت".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە کوتلە سیاسییەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی تۆکنۆکرات نەگەێشتنە هیچ رێککەوتنێک.
هەر ئەمڕۆش راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان عیماد خەفاجی لە کەناڵی ئەلعەرەبییە " حەدەس" رایگەیاندووە کە سەرۆکی پەرلەمان بەزووترین کات داوا لە سەرۆکایەتی عێراق دەکات حاڵەتی نائاسایی رابگەیەنێت.
راگەیاندنی حاڵەتی نا ئاسایی واتە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە، کە ئەو ئەگەرەش بەپێی بۆچوونی چاودێران لەم هەلومەرجەدا زۆر قورسە کە باری ئاسایشێ عێراق باش نییەو، باری دارایش لە قەیرانێکی گەورەدایە.
AM:01:19:14/04/2016