له به‌یانێکدا فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر رێکاره ده‌ستوری و یاساییه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن هه‌ر پرسێک په‌یوه‌ندی به کورده‌وه هه‌بێت ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوتله کوردستانییه‌کان.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا که فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان سازیان کردوو و به‌یاننامه‌ی ئه‌و فراکسیۆنه‌کان له‌لایه‌ن موسه‌نا ئه‌مینه‌وه خوێندرایه‌وه، داوا ده‌که‌ن " پرۆسه‌ی ئیسلاح و دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی ئه‌رکێکی شه‌رعی و نیشتمانییه".
به‌یاننامه‌که که له سێ خاڵ پێکهاتووه فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر میکانیزمه ده‌ستوری و یاساییه‌کان ده‌که‌نه‌وه، هه‌ره‌وه‌ها پێ له‌سه‌ر شه‌راکه‌ی نیشتمانی داده‌گرن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و شه‌راکه‌یه نابێت ته‌جاوزی پۆسته ده‌ستوری و یاساییه‌کانی کورد بکات و هه‌ر بڕیارێک ده‌درێت ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوتله کوردستانیه‌کان.
له‌لایه‌کی تره‌وه کاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که فراکسیۆنه کوردیه‌کان له‌گه‌ڵ ماونه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌زیره کورده‌کاندان وه‌ک خۆیان و بێ گۆڕانکاری.
ده‌قی به‌یانه‌که به واژووی سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کانه‌وه