عه‌بادی داوای كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
عەبادی داوای تێپەڕاندنی قەیرانی پەرلەمان و ئاساییكردنەوەی رەوشی سیاسی دەكات، داواشدەكات لە چەند رۆژی داهاتوودا گۆڕانكارییەكانی حكومەت پەسەند بكرێن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه داوای له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد به‌په‌له كۆبێته‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره بۆ ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕووی وڵات بونه‌ته‌وه.
عه‌بادی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری وه‌زاری و چاكسازی رایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر چاكسازی و ئه‌و رێگه‌یه‌ی گرتویه‌تیه به‌ر.
وتیشی "گۆڕانكاری وه‌زاری و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان ئه‌ڵقه‌یه‌كه له چاكسازی گشتگیر و كه‌سانی شاره‌زا و دوور له پشك پكشێنه‌ی حزبی بۆ پۆسته‌كان دیاریده‌كات كه نوێنه‌رایه‌نی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق بكه‌ن".
عه‌بادی هه‌روه‌ها داوای له‌په‌رله‌مان كرد به‌رۆڵی خۆی هه‌ستێت و له‌نزیكترین كاتداو به‌په‌له كۆبێته‌وه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕانكاری وه‌زاری بدات و دواتریش ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕانكاری له ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانیش بدات، هه‌روه‌ها رێگه‌چاره بۆ ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕووی وڵات بونه‌ته‌وه بدۆزێته‌وه.
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌ڕی داعش و ئه‌و كێشه ئه‌منی و ئابورییانه‌ی روبه‌ڕووی وڵات بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یان لێ ده‌خوازێت كه یه‌كگرتوو بن.
باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌ت هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا بانكی و ئابورییه‌كانی جیهان بۆ پاڵپشتی ئابوری عیراق و به‌شداریكردنیان له باشكردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان.
AM:09:20:18/04/2016