پەرلەمانتارە مانگرتوەكان: سورین لەسەر هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی نوێ

پەرلەمانتارە مانگرتوەكانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی جەختیان كردەوە كە بەردەوام لە مانگرتن تا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێرین.

بەدوای كۆنگرەی رۆژنامەنوسی فراكسیۆنە كوردستانیەكان، پەرلەمانتارە مانگرتووەكان لە پرێس كۆنفرانسێدا رایانگەیاند ئەوان نوێنەری راستەقینەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق.

وتیان لەكۆبوونەوەی ئەمرۆ دا 230 پەرلەمانتار ئامادەبوون‌و سەرۆكی كۆبوونەوەكەش هەڵبژێردراوە، بەڵام فراكسیۆنەكانی دیكە هۆڵەكەیان بەجێهێشتووە.

پەرلەمانتارە مانگرتوەكان جەخت لەسەر بەردەوام بوونی مانگرتنەكەیان دەكەن تا ئەو كاتەی دەستەی سەرۆكایەتی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرن.



PM:02:54:19/04/2016