په‌رله‌مانتارانی مانگرتوو بایكۆتی كۆبوونەوەی سبەینێ دەكەن
په‌رله‌مانتارانی مانگرتوو بایكۆتی كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق دەكەن‌و هەرچەشنە دانوستانێك لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان رەتدەكەنەوە.
ئەمرۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا محه‌مه‌د تائی، په‌رله‌مانتاری مانگرتوو، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانی مانگرتووی گه‌ل، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد و تێیدا بڕیارماندا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ڕه‌تبكه‌ینه‌وه كه تێیدا سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردرێت به‌پێی ده‌ستووری عیراق."
وتیشی: "سبەی په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنه نابن كه سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق، داوای سازدانی كردووه و ئێمه دانیشتنه‌كه به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ین."
ئاماژەی بەوەشدا :" هه‌روه‌ها بڕیاردرا هه‌موو جۆره دیالۆگێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی پێشووی په‌رله‌مان بووه‌ستێنرێت وه‌كو پابه‌ندبوونێك به بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كه له‌مانگی نیسانی 2013 ده‌رچووه و تێیدا هاتووه ئه‌گه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ناكۆك هه‌بوون له‌ناو په‌رله‌مانی عیراقدا ئه‌وا ده‌بێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كه‌یان په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی ببه‌ن."
PM:04:02:25/04/2016