په‌رله‌مانتاری کورد کاوه محه‌مه‌د رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بکرێت، کاتژمێر 1 ی ده‌ست ده‌کرێت به کۆبوونه‌وه".
کاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێک بۆ سپی رایگه‌یاند" له دانیشتنه‌که‌دا سه‌رۆک وه‌زیران حه‌یده‌ر عبادی ئاماده ده‌بێت بۆ پێشنیارکردنی کابینه وه‌زاریه‌که‌ی کابینه‌که له 22 وه‌زاره‌ت پێکدێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که پشکی کورد وه‌ک خۆی له‌ناو حکومه‌تی عێراق ده‌مێنته‌وه‌و هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌وه‌زاره‌ته‌کانیدا ناکرێت.
ئه‌و دانیشتنه له کاتێکدایه که په‌رله‌مانتارانی مانگرتوو بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌که‌یان کردووه.